بەهۆی كەمئاوییەوە دامەزراوەی ئاو و ئاوەڕۆی ئێران بڕیاری دا لە سبەی پێنجشەمەوە تەواوی مەلەوانگە تایبەتی و گشتییەكانی تاران بۆ كاتێكی نادیار دابخرێن لە ئاگادارییەكەی ئەو دامەزراوەیەدا هاتووە، نابێت هیچ مەلەوانگەیەك كار بكات و ئەگەر بزانن لە هەر شوێنێك مەلەوانگەیەك دەرگای كردبێتەوە، ئەوا سزای دەدات، ئەو وشكەساڵییەی لە تاران رووی داوە، لە 57 ساڵی رابردوودا بێوێنە بووە و پێشتر ئەو بەنداوانە جگە لە دابینكردنی ئاو، كارەباشیان بەرهەم دەهێنا، بەڵام ئەمە كۆتایی هاتووە. باس لەوە كراوە ئاوی بەنداوەكانی تاران ئەوەندە كەمیان كردووە، دەبێت تەنیا بەمەبەستی ئاوی خواردنەوە دەستی پێوە بگیرێت و بە هیچ شێوەیەك بە فیڕۆ نەدرێت، هیچ ساڵێك هێندەی ئەمساڵ ئەو شارە هێندە هەستی بە كەمیی ئاو و كارەبا نەكردووە، وەك رێگەچارەی كاتی تەنانەت ئەمڕۆ چوارشەم پارێزگاكە كردبوویە پشوو جێی باسە ئاوی تاران لە بەنداوەكانیەوە دابین دەكرێت و ئاستی ئاوی بەنداوەكان ئەوەندە دابەزیوە كە بە كەڵكی خواردنەوە نایەت، هەندێك لە بەنداوەكان بە رێژەی 86% بەتاڵن كە لە 100 ساڵی رابردوودا ئەوەندە كەم نەبووە.