گرنگ

رێبوار تەها، بەڵێنێکی خۆی بەرامبەر کەرکوکییەکان جێبەجێ دەکات

2025-08-02

 

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ئاشکرای دەکات، نرخی کارەبای مۆلیدەی مانگی رابردووی شارەکەیان، بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەموو عێراق کەمترین بووە. رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاندووە، بۆ مانگی تەمموزیش بەڵێنەكەیان بردە سەر و نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی لە كەركوك لە نێوان ٤ هەزار و ٥٠٠ دینار تا ٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە، ئەمەش كەمترین نرخە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان. رێبوار تەها روونیکردۆتەوە، لە مانگی رابردوودا كە گەرمترین مانگی ساڵە لە رابردوودا وا باو بوو كارەبا كەم بێت و نرخی مۆلیدە زۆر بێت، بەڵام ئەمساڵ لە كەركوك جیاوازە، بەراورد بە ساڵانی رابردوو پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاترە و نرخی مۆلیدەش كەمتر.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color