گرنگ

عەلی‌ حەمە ساڵح: ئەمساڵ عێراق پێنج تریلیۆن دیناری ناردووە،هەرێم 400 ملیاری داوە بە بەغدا

2025-08-02

 

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەبەوەدەكات، لەحەوت مانگی یەكەمی ئەم ساڵ، بەغدا زیاتر لە پێنج ترلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردوە، بەڵام هەرێمی كوردستان كەمتر لەو بڕەی بۆ مووچە دابەشكردووە و تەنها 400 ملیاریشی ناردووە بۆ بەغدا عەلی‌ حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان لە داهاتی ناوخۆ نزیكەی 400 ملیاردیناری ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام هیچ بڕە نەوتێكی نەداوە بە عێراق لەكاتێكدا هەرێم نزیكەی 58 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە لە نێوخۆدا فرۆشراوە، بە خام یان بەرهەمی نەوتی ڕۆشتوەتە دەرەوە داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی گشتی سفرە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بە بەهای نزیكەی (350 ملیار) دینار بەشەخۆراكی مانگانە و دەرمان هاتووە، جگە لە كڕینەوەی گەنمی جوتیاران، بۆیە بۆ هەرێمی كوردستان، ڕێگای دروست تەنیاو تەنیا ڕێككەوتن و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە لەگەڵ حكومەتی بەغدا. بەبێ بەغدا، هەرێمی كوردستان توانای پێدانی هیچ موچەیەكی نییە. بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ئەوەشی وتووە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و ئەركی عێراقە پێداویستی كوردستان دابین بكات، لە بەرامبەردا پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕێككەوتنەكان جێبەجێبكەن، ئێستا هەرێم ئەگەر 100 هەزار بەرمیل نەوت و (120 ملیار) دینار بدات، (974) ملیار دیناری مووچە وەردەگرێت و (48) ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكانی نەوتی دەستدەكەوێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color