وتەبێژی یەكێتی بڵاویكردەوە بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕ زرارجەلال ، كە یەكێك بوو لە پێشمەرگەكانی دەستەی پاسەوانی تایبەتی خۆم بەداخەوە كۆچی دوایی كرد و ماڵئاوایی لەژیان كرد. ئەوەشی نوسیوە، كاكە زرار ساڵانێكی زۆرە لە دەستەی پاسەوانی لەگەل مندا خزمەتی كرد ، هەمیشە وەك پێشمەرگە یەكی چاوكراوە و دڵسۆز و بەوەفا بۆ دۆست و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەردەكەوت ، بەداخەوە ئەمڕۆ هەموومانی جێهێشت و گەڕایەوە لای دلۆڤانی یەزدانی مەزن.