گرنگ

زانیاری نوێ سەبارەت بە بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

2025-08-02

 

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای دەکات، زانیاری نوێ لەسەر بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاشکرا دەکات. د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانم نەکرد، چونکە زانیاریمان پێگەیشتبوو کە هەندێک یاسای دانیشتنەکە ئایندەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەخاتە مەترسییەوە". ئەمڕۆ بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایەوە، نەتوانرا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەو هۆیەشەوە سزای ملیۆنێک دیناری پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوو درا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color