گرنگ

 گرنگ

لە بەسرەوە داوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان دەکرێت

2025-08-03

 

لەبەسرەوە داوای لابردن و دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان دەکرێت. لە نوسراوێکدا، پەرلەمانتارێکی پارێزگای بەسرە داوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە پۆستەکەی دەکات. ئەمەش بەهۆی بەردانەوەی کەمی ئاو بۆ خوارووی عێراق. فالح خزعەلی پەرلەمانتاری پارێزگای بەسرە و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان تۆمەتبار دەکات کە بڕیاری حکومەتی عێراقی بۆ بەردانەوەی ئاو جێبەجێ نەکردووە. چونکە حکومەتی عێراق بەنداوی دوکانی پابەند کردووە بە بەردانەوەی ئاو، بەڵام بەفرمانی بەڕێوەبەری بەنداوەکە ئاوێکی کەم بەردراوەتەوەو کێشە بۆ پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دروست بووە. بەتایبەت بەسرە و میسان و زیقار. چونکە لەو سێ پارێزگایە کێشەی کەمی ئاو بە شێوەیەکی زۆر سەریهەڵداوە. فالح خزعەلی داوا لە سودانی دەکات ڕێ و شوێنی پێویست بگرێتەبەر و بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان دوور بخاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color