وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككەوتنی هەولێرو بەغداد له مانگى رابردوو په‌سه‌ندكرا هەندێك بابەتی تێدایە لە دەرەوەی یاسا‌و دەستورە. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند: رێككەوتنی هەولێرو بەغداد هەندێك بابەتی تیادایە لە دەرەوەی یاسا‌و دەستورە و بۆ خاتری ئەوەی موچە بۆ خەڵك دابین بكرێت، سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران ئەو رێكەوتنەیان پەسەندكرد، تا هیچ بەهانەیەك بەدەست بەغدادەوە نەمێنێت. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: جێی داخە حكومەتی فیدراڵی بەوشێوە مامەڵە لەگەڵ موچەی هەرێمی كوردستان دەكات وپەیوەندی ئێمەو بەغداد دەستورە، دەبێت كۆتایی بە دژایەتیكردنی خەڵكی كوردستان بهێنرێت.