رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامنادرێت. بوار زانیویه‌تى، به‌شێكى ئه‌نجامنه‌دانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندى به گه‌شتى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌یه. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات.