گرنگ

 گرنگ

پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی پەرلەمان: تاكۆتایی ئەمساڵ تەنها یەك مووچەی دیكە دابەشدەكرێت

2025-08-03

 
ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تا كۆتایی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم تەنها مووچەیەكی دیكە دابەشدەكات و شەش مووچەش پاشكەوت دەكات، جەختیش دەكاتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان نایەوێت لەگەڵ عێراق لەبارەی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێككبكەوێت. باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان زۆر بێباك و بێمنەتە و نایەوێت داهاتی ناوخۆ و نەوت ڕادەستی بەغداد بكات، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی لەبەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە پێش هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لە مانگی 11 مووچەیەكی دیكە دابەش بكات و مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ پاشكەوت بكات. ‎ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی باسكردوەوە، دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بەلایانەوە گرنگ نیە نەدانی مووچە كاریگەری و دەرئەنجامەكانی چی دەبێت لەسەر كۆمەڵگا، بۆیە ئەوەی گرنگە مووچەخۆران ئەنجامی بدەن بایكۆتكردنی دەوام و فشار دروستكردنە بۆ ئەوەی مافی‎ توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگاش وەربگرن.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color