گرنگ

هەرێم نیگەرانە و ناکۆکی کەوتووەتە نێو لیژنه‌ى هاوبه‌شى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا

2025-08-03

 

ناکۆکی قوڵ کەوتووەتە نێو لیژنە هاوبەشەکەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و حکومەتی هەرێم نیگەرانە لەوەی لیژنەکە بەبێ واژووی ئەندامە کوردەکان ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش کردووە. ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌ حكومى و ته‌كنیكى و هونه‌رییه‌ى كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر پرسى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه‌ داراییه‌كان و نه‌وت پێكهێنرا بوو به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى كوردى لیژنه‌كه‌ راپۆرتى خۆیان بۆ به‌غدا به‌رزكردۆته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه‌. بوار زانیویه‌تى، ئه‌ندامانى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق كه‌ زیاتر بوون له‌ پێنج كه‌س و كه‌مال محمد، وه‌زیرى كاره‌با و سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمیش تێیدا ئه‌ندام بوون راپۆرتى خۆیان بۆ حكومه‌تى عێراق به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌بێ واژووى ئه‌ندامانى كورد له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى تێدا بێت. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌و راپۆرته‌ى بۆ به‌غدا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و بۆچوونى ئه‌ندامانى شاندى هه‌رێمى كوردستانى له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ تێدا نییه‌ و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌بووه‌.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color