لیژنەی ئارامی پارێزگای سلێمانی، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان بۆ ئامادەکاری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد. پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لەدیوانی پارێزگا، وەک سەرۆکی لیژنەی باڵای ئارامیی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥، لە پارێزگای سلێمانیدا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئارامیی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پارێزگای سلێمانیدا کرد، لەکۆبوونەوەکەدا ڕێکاریی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دیاریکرا. بڕیارە رۆژی ١١ی ١١ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت و سەرەتای مانگی ١٠ی ئەمساڵیش، بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبکات.