گرنگ

پێنج شەممە هاوکاری لیواهاوبەشەکان دابەشدەکرێت

2025-08-05

 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە، رۆژی پێنجشەممە دەستبە دابەشكردنی هاوكارییەكە دەكرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ 5ی ئاب هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە كرا، دوای ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) لە رۆژی پێنجشەممە بەرواری 7ی ئاب دەست بە دابەشكردنی دەكرێت. ئاماژە بەوەكراوە، لەم مانگەدا، نزیكەی 74 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانكیەوە هاوكارییەكان وەردەگرن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color