گرنگ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بەشی سێ‌ ساڵی داهاتوو گەنممان كۆگاكردووە

2025-08-05

 

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی سەربە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، گەنمی هەڵگیراو لە كۆگاكانی عێراق تا سێ‌ ساڵی داهاتوو بەش دەكات حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی لە كۆمپانیای بازرگانی بۆ دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: بڕی بە بازاڕكردنی گەنم لە ساڵی رابردوودا گەیشتبووە شەش ملیۆن و ٣٠٢ هەزار تۆن، لە ساڵی ٢٠٢٣دا پێنج ملیۆن و ١٩٤ هەزار تۆن بووە، بەوەش هەر سێ ساڵەكە، بەربەستی چوار ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە كە ساڵانە بۆ ناوخۆ پێویستە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا، بڕی بە بازاڕكردنی گەنم گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ١١٩ هەزار تۆن، هەروەها، گەنمی كۆگاكراوی ئەمساڵ، زیاتر لە شەش ملیۆنە و بڕی بەبازاڕكردنی گەنمیش دابینكراوە، ئەوەشی ماوەتەوە لە كۆگاكان، بڕێكی زۆرە تاوەكو ساڵی ٢٠٢٧ بەشدەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color