مامۆستایەکی ئاینی دیارو ناسراوی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات دۆخەکە زۆر هەستیارە و خەڵک برسییەتی، بۆیە داوا لە نوێنەرانی کورد دەکات بەغدا جێبهێڵن. مەلاتاهیر بامۆکی، مامۆستای ئاینی ڕایگەیاند: سڵاوی خوا لە برسی و گیرفان خاڵییەکانی کوردستان، سڵاوی خوا لەو کەسانەی دڵسۆزی گەلی کوردن بە عەمەلی نەک بە ناو و ناتۆزە بخشینەوه. ئاماژەی بەوەشکردووە باوەڕتان ببێت دۆخەکە زۆر خراپ و هەستیارە، من پێشنیار دەکەم لە بری سزادانی موچە خۆران و بازاڕی و کاسبکاران داواکارم لە سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیرەکان و جێگرەکان و سەفیر و مدیر عامەکان و پەرلەمانتاران و گشت کەسە سیادی و سیاسیییەکانی هەریمی کوردستان لە عێراق بکشێنەوە، بێنەوە بۆ کوردستان نامەیەکی کراوەی بێ دەنگ بدەن بەگوێی گشت کاربەدەستانی عێراقدا. مەلاتاهیر بامۆکی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کورە خۆ دنیا ئاخر نابێت یا چاک دەبێت؟ یا تەواو دەشڵەقێت ونەجاتمان دەبێت، بێجگە لە پەنجا و نۆ موچەکە هەشت مانگە بەسەریەکەوە موچەمان وەر نەگرتووە، بۆ جارێکیش بێت تاقی بکەنەوە ئەو گۆڕە لەوێنەکەدا دیارە دوا مەنزڵی هەموومانە.