گرنگ

بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم شاندێكی هەرێم لە بەغدان

2025-08-06

 

بەیانی ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی مووچە، گەیشتوونەتە بەغدا، ئەوەش بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی لەبارەی ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی بەعێراق. بەگوێرەی زانیاریەكانی بوار، ئەمڕۆ چوار شەممە شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتووەتە بەغدا، كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا داوا كرابوو ئەو شاندە بڕۆنە بەغدا. ئاماژە بەوەشكراوە،سەردانەكەی ئەمڕۆی شاندەكەی وەزارەتی دارایی تایبەتە بە ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و كارەكانی لێژنە هاوبەشەكان و ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكان. ئەوەش لەكاتێكدایە كە وابڕیارە ڕۆژی یەك شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیاریی یەكلاكرەوە لەسەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و داهات و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color