بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیل، ئێران زانایەكی ئەتۆمی خۆی لە سێدارەدا ئەمڕۆ چوار شەممە، میداكانی ئێران ئەوەیان بلاوكردەوە كە سزای لەسێدارەدان بەسەر زانایەكی ئەتۆمی جێبەجێ كراوە، بە تۆمەتی ئەوەی كە زانیاری لەبارەی زاناكانی دیكەی بە مۆساد داوە، كە لە جەنگە ١٢ رۆژەكەی نێوان ئێران و ئیسرائیل كوژراون. ئاماژەیان بەوەشكردووە،دوای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان، ئەو زانا ئەتۆمییە بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوكاریی هەواڵگری بۆ ئیسرائیل، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە لەسێدارەدرا، چونكە تۆمەتبارەكە پێشتر لەگەڵ بەپرسانی مۆساد لە نەمسا كۆبووەتەوە و دانی بەوەدا ناوە كە بە مەبەست هاوكاریی دەزگای سیخوڕی مۆسادی كردووە. میدیا ئێرانییەكان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەو تۆمەتبارە لە هەستیارترین رێكخراوەكانی ئێراندا كاری كردووە و بە ئاسانی دەستی بە زانیارییەكان گەیشتووە، بۆیە بووەتە ئامانجێكی سەرنجڕاكێش بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل.