گرنگ

حکومەتی هەرێم، ڕێگرە لە ناردنی غازی کۆرمۆر بۆ وێستگەیەکی کارەبا لە کەرکوک

2025-08-06

 

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر واژۆکردنی گرێبەستی نێوان کۆمپانیای داناغاز و حکومەتی عێراق بۆ ناردنی غاز بۆ وێستگەی کارەبای تازە لە باشوری کەرکوک. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە غازێک بۆ وێستگەکە نەنێردراوەو حکومەتی هەرێم نیگەرانە لە گرێبەستەکەی بەغدا و داناگاز و دەیەوێت هەناردەی غاز لە ڕێگای حکومەتی هەرێمەوە بێت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەشێک بێت لە گرێبەستەکەو هەناردەی غاز. لە کۆتایی ساڵی ۲۰۲۳، کۆمپانیای غازی باکور، وێستگەی كارەبای ناحیەی تازەی بەستەوە بە بۆڕی نێوان کێڵگەی کۆرمۆر و کێڵگەی زەمبور بە ئامانجی هەناردەکردنی غاز لە كێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی تازە. بەڵام فشارەکانی حکومەتی هەرێم ڕێگر بووە لە ناردنی غاز و تا ئێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکەی نێوان داناگاز و حکومەتی عێراق و کۆمپانیای سیمینسی ئەڵمانی کە سەرپەرشتی کارپێکردنی تۆڕباینەکانی وێستگەی تازە دەکات. كۆمپانیاكە هەموو ئامادەکارییەکی وەرگرتنی غازی تەواو کردووە و چاوەڕوانی هاتنی غازی کۆرمۆر دەکات. بەپێی گرێبەستەکە دەبوو ڕۆژانە ۱۰۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە كیڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی تازە بنێردرێت. ئەمەش بۆ بەرهەم هێنانی ٥۰۰ مێگاوات کارەبا. لە بەرامبەردا بەغدا لە بری ئەو بڕە غازە شایستەی دارایی بداتە کۆمپانیای داناگاز.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color