ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو كۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی نەوت بلاویانكردەوە كە لەهەردوو كێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ بەرهەمێنانی نەوت دەستپێكردووەتەوە و بەوجۆرەش بەرهەمی نەوتی هەرێم گەیشتە ۲۰۰ هەزار بەرمیل. ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆمپانیای شاماران پترۆڵیوم، ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەردوو كێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ دەست پێكردەوە دوای ئەوەی بەهۆی هێرشە درۆنیەكانی مانگی ڕابردوو بۆ بەشی باركردنی كێڵگەی سەرسەنگ بەرهەم هێنانی نەوت هەردوو كێڵگەكە لەلایەن كۆمپانیاكانی HKN و شاماران پتڕۆلیۆمەوە ڕاگیرابوو. ئاماژەبەوەشكراوە، بەرهەمی ڕۆژانەی هەردوو كێڵگەكە دەگاتە نزیكەی ٦٤ هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا و بەرهەمی ڕۆژانەی كێڵگەی سەرسەنگ ۲۹ هەزار بەرمیل نەوت و بەرهەمی نەوتی كێڵگەی ئەتروش ۳٥ هەزار بەرمیل دەبێت. بەدەست پێكردنەوەی بەرهەم هێنان لەو دوو كێڵگەیە ٦٤ هەزار بەرمیل بۆ سەر بەرهمی نەوتی هەرێم زیاد دەبێت و بەوجۆرەش بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی هەرێم دەبێتە نزیكەی ۲۰۰هەزار بەرمیل.