گرنگ

كۆمپانیای دانا گاز: 160 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە کێڵگەی غازی چەمچەماڵ دەکەین

2025-08-09

 

كۆمپانیای دانا گاز، ڕایدەگەیەنێت بەبڕی 160 ملیۆن دۆلاری دیكە وەبەرهێنان لە کێڵگەی غازی چەمچەماڵ دەکەن. کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بەرهەم و قازانجی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە بڵاو کردەوەو پلانی خۆی بۆ کێڵگەی غازی چەمچەماڵ ڕاگەیاند. کۆمپانیاکە لەڕاگەیاندراوەكەیدا ئاشکرای کردووە لەو شەش مانگە ۱۰۳ ملیۆن دۆلار پارەی کاشی لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە. جگە لە فرۆشتنی بەرهەمی کێڵگەی کۆرمۆر. کۆمپانیای داناگاز لە ڕاپۆرتەکەیدا، پلانی گەشەپێدانی کێڵگەی غازی چەمچەماڵی لەئەمساڵدا ئاشکرا کردووە کە خەرجکردن و وەبەرهێنانی ۱٦۰ ملیۆن دۆلارە بۆ هەڵکەندنی بیری نوێ و دانانی وێستگەی غاز تا بەرهەمی غازی کێڵگەکە ساڵی ئایندە بگاتە 750 ملیۆن پێ سێجا لەڕۆژێکدا کە دەتوانرێ نزیکەی ٥۰۰ مێگاوات کارەبای پێ بەرهەم بهێنرێت. داناگاز ئەوەشی خستووەتەڕوو كە بەرهەمی ئێستای کێڵگەی کۆرمۆر زیاتر لە ٥۰۰ ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانە و ۳٨هەزار و ٥٥۰ بەرمیل کۆندێنسەیت و بەرهەمی غازی ئێڵ پی جییە كە لەڕۆژێکدا دەگاتە هەزار و ۱٥۰ تۆن غازی ئێڵ پی جی. لە ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەکۆی گشتی قازانج لەو ماوەی ئەم شەش مانگە داوە کە گەیشتوەتە ۱۷۱ ملیۆن دۆلار.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color