لە حاڵەتی رەزامەندی ناردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەڵام بەهۆی پشووی مەراسیمی ئیمام حسێنەوە، ناردنەکەی دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو. وا بڕیارە ئەمڕۆ راپۆرتەکانی لیژنەی نەوت و دارایی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بدرێنە دەست محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت. بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە حاڵەتی ڕازیبوونی حکومەتی عێراقیش بە ناردنی مووچەی مانگی شەش، بەڵام لەبەرئەوەی لە رۆژی دووشەممەوە پشووی مەراسیمی (اربعین) تایبەت بە چلەی ئیمام حسێن دەست پێدەکات و تا رۆژی هەینی دەخایەنێت، بۆیە ناردنی مووچەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.