گرنگ

ئەمریكا لە ساڵی 2026، بڕی 61 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكەش بە پێشمەرگە دەكات

2025-08-09

 

ئەمریكا لە ساڵی داهاتوو هاوكارییەكانی خۆی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كەمدەكاتەوە. وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، ڕاپۆرتی بودجەی بەرگری ئاڕاستەی کۆنگرێس کردووە بۆ ساڵی ۲۰۲٦. بڕی ٦۱ ملیۆن و ۱٤ هەزار و ۹٤۰ دۆلار بۆ هاوکاری و پاڵپشتی پێشمەرگە تەرخانکراوە. ئەو بڕە پارەیە بۆ کەرەستە و جبەخانە و مەشق و ڕاهێنان تەرخانکراوەو هیچ بڕە پارەیەک بۆ دەرماڵەو هاوکاری ڕاستەوخۆی هێزەكانی پێشمەرگە جێگیرنەکراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color