گرنگ

ئەگەری چارەسەركردنی كێشەی موچە رۆژی یەكشەممە ئەستەمە ‌

2025-08-09

 

دیوانى چاودێرى دارایى عێراق، راپۆرتى خۆى له ‌باره‌ى راپۆرتى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى داهاتى ناوخۆ بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌رزده‌كاته‌وه‌. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، جیاوازى زۆر له‌سه‌ر نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌ و ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیارى له‌سه‌ر بدات. بوار زانیویه‌تى، عێراق داوا ده‌كات ته‌واوى داهاتى ناوخۆ سه‌دا سه‌د به‌ گومرگ و باج و سه‌دا په‌نجاش له‌ رسومات راده‌ستى حكومه‌تى عێراقى بكرێت. له ‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێ به‌ پێى یاساى بودجه‌ و یاسایى كارگێرى دارایى عێراق ته‌نها له‌سه‌دا په‌نجاى داهاته‌ فیدراڵییه‌كان له‌ گومرگ و باج و رسومات بدات به‌ عێراق. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایى عێراق له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى داهاتى ناوخۆ رازى نییه‌ بۆیه‌ به‌ ئه‌گه‌رێكى زۆر ئه‌و پرسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 10ى 8ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق چاره‌سه‌ر ناكرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color