دواى هه‌وڵێكى چرى سه‌ركرده‌كانى پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر ئاستى باڵا و وه‌زیره‌كانى هه‌رێم له به‌غداو داواكردن له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بۆ سازشكردن له‌سه‌ر به‌شێك له مه‌رجه‌كانیان، دواجار هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتنه رێككه‌وتن كه نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌و بڕه‌ى ئێستا به‌رده‌سته له‌گه‌ڵ به‌شێكى نه‌وتى كه‌ركووك دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، به‌هۆى ئه‌و فشارانەى له‌سه‌ر به‌غدان به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن كه نایانه‌وێ به‌ر له هه‌ڵبژاردن كێشه دروست بێت پارتى و یه‌كێتیى بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. له‌گه‌ڵ سازشكردنى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه له‌و قۆناغه به‌رژوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو بگرن هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێككه‌وتن كه نه‌وتى كیڵگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كێڵگه‌كانى كه‌ركووك له رێگه‌ى بۆڕى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دووباره هه‌نارده بكرێته‌وه. بوار زانیویه‌تى، نه‌وتى هه‌رێم ئاماده‌یه راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ بكرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێى نه‌وتى كه‌ركووك و ره‌زامه‌ندى توركیا ده‌كرێت. به‌پێى زانیارییه‌كان، داهاتى ناوخۆ بۆ مانگى حوه‌زه‌یران هه‌ر 120 ملیار دینار ده‌بێت، به‌ڵام بۆ مانگه‌كانى دیكه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت. حسابى نوێ له نێوان هه‌رێم و به‌غدا دێته ئارا، به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى هه‌ردوولا پێشكه‌شیان كردووه.