گرنگ

عێراق و بەریتانیا بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی ڕێككەوتن

2025-08-20

 

حكومەتی بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ حكومەتی عێراق داوە بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرە نایاساییەكان ئاژانسی هەواڵی (پی ئەی میدیا) ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەو ڕێككەوتنەی كە لەلایەن دان جارڤیس، وەزیری ناوخۆی بەریتانیاوە واژۆ كراوە، پرۆسەیەكی فەرمی دێنیتە ئارا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقیانەی كە گەیشتوونەتە شانشینی یەكگرتوو و مافی مانەوەیان لەو وڵاتەدا نییە. ئەمە دوای ڕێككەوتنێكی ٨٠٠ هەزار پاوەندی دێت كە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ بەغداد واژۆ كرا بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بنبڕكردنی تۆڕەكانی قاچاخچێتی و تاوانی ڕێكخراو، هاوكات لەسەرەتای ئەمساڵدا، گێر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەسەر پتەوكردنی هاریكاری لە بواری كۆچدا ڕێككەوتبوون. وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكە ڕێگە بە گەڕاندنەوەی “خێرا”ی كۆچبەرە نایاساییەكان دەدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color