ئاژانسی هەواڵی سكای نیوز بلاویكردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكشێنەوە، بەجۆرێك سەرەتا سەرجەم هێزەكانی لە بنكەی عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا لە عێراق بكشێنێتەوە. بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی سكای نیوز، هێزەكانی ئەمریكا دەست دەكەن بە گواستنەوەی كارمەندەكانیان بۆ هەولێر و وڵاتێكی عەرەبی دراوسێ، بۆ ئەوەش ئەمریكییەكان هاوتا عێراقییەكانیان ئاگادار كردۆتەوە كە پڕۆسەی كشانەوەكە خێراتر دەكەن و پابەند نابن بەو خشتەی كاتەی كە لە ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا لەسەری ڕێككەوتبوون .