گرنگ

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: لەكۆی 450داواكراوی تاوانی ئەنفال 365 داواكراویان كوردن

2025-08-27

 

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، لەروانگەی ئەركی چاودێریمان بۆ هەڵدانەوەی كەیسی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و راپێچكردنی هەموو تۆمەتبارانی داواكراوی كەیسی ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، هەوڵەكانمان بەردەوامە، ئاشكراشی دەكات لەكۆی 450داواكراوی تاوانی ئەنفال 365 داواكراویان كوردن كەتائێستا نەچوونەتە بەردەم دادگا. كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وەڵامی یاداشتمانی دایەوەو لیستی ناو و زانیاری لەبارەی ئەو تاوانبار و تۆمەتبارانەوە بۆ ناردووین كە سزا دراون و ئەوانەشی ماون. ئاماژەی بەوەشكردووە، لەوەڵامی نوسراوی سەرۆكی داواكاری گشتی عێراق، كە داوای زانیاری و ژمارەی داوا و كەیسی ئەنفالەوە كردبوو، بەنوسراوی فەرمی وەڵاممان داونەتەوە، هاوكات نوسراوێكی تریشمان بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد وەك وەڵامدانەوەی دوانوسراویان و بەردەوام بوون لە لەبەدواداچوونی كەیسەكە. ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی وتووە، تاوانی ئەنفال كە وەك تاوانی دژەمرۆڤایەتی و جینۆساید لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكان و پەرلەمانی عێراق و كوردستانەوە بە جینۆساید ناسێنراوە، تائێستا زیاتر لە ٤٥٠ داواكراو كە ٣٦٥ داواكراویان كوردن نەچوونەتە بەردەم دادگا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color