دوای ئەوەی خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ڕایگەیاند كە لە نزیكترین كاتدا كێشەی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم چارەسەر دەبێت، وابڕیارە كاتژمێر 12ی ئەمشەو پەیوەندییەكانی كۆڕەك لەگەڵ هێڵەكانی دیكەی پەیوەندی ئاسایی ببێتەوە. بەگویرەی زانیارییەكانی بوار، وابڕیارە لە دوای كاتژمێر 12 ی ئەمشەوەوە پەیوەندیكردن لە هێڵی كۆڕەك تلیكۆمەوە بۆ سەرجەم هێڵەكانی دیكەی ناوخۆی عێراق ئاسایی ببێتەوە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی نەدانی باج و كەڵەكەبوونی قەرزێكی زۆر لەسەر كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم، لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و دەستەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی عێراقەوە سزای كۆڕەك تیلیكۆم دراوە بەشداربووانی ئەو هێڵە ناتوانن پەیوەندی بە هێلەكانی دیكەوە بكەن. بەر لە چەند ڕۆژێكیش سیروان بارزانی، خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ئەوەی ڕاگەیاند كە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كێشەی كۆمپانیاكەی چارەسەر دەبێت.