سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی پێشووی یەکێتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە رایگەیاندووە "وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نیم، بەڵام وتەنەبێژیش نیم". جێی ئاماژەیە ماوەیەک لەمەوبەر، سەعدی پیرە لە وتەبێژی یەکێتی لادرا و کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆتە وتەبێژی یەکێتی و ئەو پۆستەش راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی.