گرنگ

دوای لێکردنەوەی وێنەی چوار ئەفسەرەکوردەکە، وێنەی قازی محەمەدیش لەشەقامى مەولەوی دەکرێتەوە‎


 
دوای لێکردنەوەی وێنەی چوار ئەفسەرەکوردەکە، وێنەی
قازی محەمەدیش لەشەقامى مەولەوی دەکرێتەوە‎
دوای ئەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی لە سلێمانی نۆژەنکرایەوەو بەبێ وێنەی چوار ئەفسەرە کوردەکەی کۆمار‎ی کوردستان لە مەهاباد و قازی محەمەد بینرا. کاردانەوەی لێکەوتەوە و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕوونکردنەوە دەدات.‎
نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بڵاویکردووەتەوە، کە ‎ئامانج لە پڕۆژەکە جوانترکردنی سیمای شار و دەروازەی شەقامێکی دێرینە، کەسەرباری نۆژەنکردنەوەی دەروازەکە و نەخشاندنی دیوارەکانی لەسەر دەستی چەند پیشەگەرێکی کارامە، کارکردن بەردەوام دەبێت تێیدا بەتایبەت لەبەشی لای راست و دیواری دوکانەکان و دیزاینی وێنەی هەر چوار ئەفسەرە شەهیدەکە.
سەبارەت بە وێنەی قازی محەمەد و چوار ئەفسەرەکە باس لەئەوەکراوە، بە ڕێبواران و هەموو دڵسۆزانی شاری شاران رادەگەیەنین لە چەند رۆژی داهاتوشدا و وەک بەشێک لەپڕۆژەکە، وێنەی پێشەوا قازی محمد لێدەکرێتەوە و بەشێوازێکی جوانتر دیزاین دەکرێ و دادەنرێتەوە.
دوای چەندین مانگ لە کارکردن تیایدا، ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە دەروازەی شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی بە دیزاینێکی نوێوەکرایەوە، لە دیزاینە نوێیەکەدا وێنەی چوار ئەفسەرەکەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و سەرکردەی کورد قازی محەمەدی پێوە نەبوو، ئەوەش کاردانەوەی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color